
نەخۆشخانەی گشتی لە بەغدا، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
ماوەی 10 ساڵە هیچ نەخۆشخانەیەکی گشتی لە شاری بەغدا بنیات نەنراوە، ئەوەش دوای بڕیارێكی حكومەتی فیدڕاڵی لە ساڵی 2014 بەڕاگرتنی بودجەی سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و خەرجكردنی بۆ سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە بری ئەودا.
وێنە گەورەكە: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، نەخۆشخانەیەکی 200 قەرەوێڵەیی لە بەغدا دەكرێتەوە، كە لە ساڵی 2014ـەوە، كاركردن لەو پڕۆژەیە وەستابوو. ئەمەش دەبێتە یەكەم نەخۆشخانەی حكومیی فێركاری كە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لە پایتەختی عێراق دروستكرابێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە، نەخۆشخانەی شەعب كە بە دیزاینێكی نوێ و سەردەمیانە لەسەر ڕووبەری 40 هەزار كیلۆمەتر دووجا دروستكراوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕووی هاووڵاتیان دەكرێتەوە و نەخۆش لە بەشەكانی وەردەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: نەخۆشخانەی شەعبی فێركاری لە ساڵی 2013 بەردی بناغەی بۆ دانرا، دوای كاركردن لێی بۆ ماوەی ساڵێك بودجەی پڕۆژەكە هاوشانی سەرجەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی دیكە بڕدرا، ئەوەش بەبیانووی سەرهەڵدانی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی تیرۆرستان.
ئەوەش بزانە: نەخۆشخانەكە 200 قەرەوێڵەییە و لەسەر ڕووبەری 40 هەزار كیلۆمەتر دووجا دروستكراوە و ڕووبەری تەرخانكراویش بۆ كۆی پڕۆژەكە 15 دۆنمە، نەخۆشخانەی شەعب لە حەوت نهۆم پێكهاتووە و چەند تەلارێكی هەڵواسراوی لەخۆگرتووە، سەرجەم بەشەكانی تایبەت بە نەشتەرگەری، فریاكەوتن و دەرمانخانە و شوێنی مانەوەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لەخۆگرتووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا