بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە فراکسیۆنە کوردییەکان داوای دانیشتنێکی تایبەت دەکەن
- عێراق
- 7 کانوونی یەکەم

بینای پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارکردنەوەی ماددەی 12 لە یاسای بوودجە بکات، بەڵام بۆ دەنگدان لەسەر هەموارەکەی پەرلەمان دەکەوێتە ناو پشووی یاسادانان، داوا دەکرێت ئەم هەفتەیە دانیشتنێکی دیکەی تایبەت بکرێت.
بۆچی گرنگە: لەماوەی ساڵێک و هەشت مانگی ڕابردوودا بەهۆی وەستاندنی نەوتی هەرێمی کوردستان، عێراق زیانی زیاتر لە 20 ملیار دۆلاری بەرکەوتووە. هەفتەی پێشوو سوودانی لە پەرلەمانی عێراق داوای لە پەرلەمانتاران کرد دەنگ بە هەمواری یاساکە بدەن، بۆ ئەوەی عێراق زیانی زیاتر نەکات و لە هەمانکاتدا بتوانن بەبێ گرفت مووچە و بوودجەی هەرێمی کوردستان بنێرن.
لێدوانی فەرمی: ئامانج مەحمود هەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە و کارەبا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە بکرێت، بەپێی یاسا بۆ دەنگدان لەسەر هەر ماددەیەک دوای خوێندنەوەی دووەم دەبێت چوار ڕۆژ تێپەڕێت، ئەم هەفتەیە پەرلەمان دەکەوێتە ناو پشووی یاسادانان، بۆئەوەی هەموارەکە دەنگی لەسەر بدرێت، لە هەوڵداین بۆ ئەوەی دانیشتنێکی تایبەت و بەدەر ئەنجام بدرێت بۆئەوەی لەم هەفتەیە ڕۆژی پێنجشەممە دەنگ لەسەر هەموارەکە بدرێت.
زانیاریی زیاتر: "ئەوانەی بەربەستن بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسایە تەنیا هەندێ لایەنی شیعە نیین، بەڵکو بەشێک لە لایەنە سوننەکانیش گرفت دروست دەکەن، هاوکات لایەنی هەرێمیش ڕۆڵی هەیە" ئامانج هەرکی ئەمەی وت.
باکگراوند: لە مانگی ئاداری 2023 بەهۆی سکاڵایەکی عێراق، دادگای ناوبژیوانی پاریس، تورکیای ناچارکرد بە پێبژاردنی سزا بەرامبەر گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەردا ڕۆژی 25ی ئاداری ئەو ساڵە تورکیا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا