دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوژرانی بەرپرسێکی پەکەکەی لە سلێمانی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 7 کانوونی یەکەم

مورڤەت گولسەڤەر، بەرپرسی پژاک لە سلێمانی، وێنە: trthaber
ئاڤا نیوز
میدیای فەرمی تورکیا لە زاری دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەیەوە، کوشتنی بەرپرسێکی پژاک لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، کە ماوەیەکە لەلایەن هەواڵگری تورکیاوە چاودێری دەکرێت، میدیای پەکەکەش هەواڵی کوژرانەکەی پشت ڕاست کردووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی زانیارییەکانی میت، مورڤەت گولسێڤار کە بە ژیان ناسراوە، دوای ئەوەی میت لە ڕێگەی تۆڕی هەواڵگرییەوە زانیاری لەسەر شوێنەکەی دەست دەکەوێت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای پینجوێن لە شاری سلێمانی کرایە ئامانج.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: میدیای نزیک لە پەکەکە هەواڵی کوشتنەکەی پشتراست دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: گولسێڤار، لە ساڵی 1992 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکە کردووە، ناوی لە لیستی داواکراوەکانی میت هەبووە، لەڕیزی بەرپرسانی باڵای پژاک کاری کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆپەراسیۆنەکانی میت لە قەزای پێنجوێن لە سەر سنووری ئێران لە دژی چەکدارانی پەکەکە بەردەوامە.
باکگراوند: زانراوە گولسێڤار یەکێک بووە لەو بەرپرسانەی ڕۆڵی هەبووە لە لەناوبردنی ئەو کەسانەی کە ویستوویانە لە دەست ڕێکخراوەکە ڕابکەن و خۆیان ڕادەستی تورکیا بکەنەوە و تۆمەتی "سیخوڕ"ی داوەتە پاڵیان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە