لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان - گرافیک (ئاڤا)
ئاڤا نیوز
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 10مین کۆنگرەی خۆی لە هەولێر دەبەستێت، هەموو شتێک پێش وەخت یەکلایی دەکاتەوە، لە کۆنگرەدا تەنیا دەنگیان لەسەر دەدرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 27-12-2024، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 10یەمین کۆنگرەی خۆی لە هەولێر ببەستێت.
زانیاریی تایبەت: هەموو شتێک پێش کۆنگرە یەکلایی دەکرێتەوە، واتە پەیڕەو و پرۆگرام دادەنرێت و لە کۆنگرەدا ناخوێنرێنەوە و تەنیا دەنگیان لەسەر دەدرێت، هەروەها ئەو بڕگەیەی پەیڕەوەکە لابراوە کە باس لەوە دەکات کەسێک بۆی هەیە تەنیا دوو خول بۆ پۆستی ئەمیندار خۆی کاندید بکات.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەندامانی کۆنگرە لە هەزار و 200 کەس بۆ 700 کەس کەمکراونەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەم کۆنگرەیەدا سەڵاحەدین بەهادین، ئەبوبەکر کاروانی، محەممەد ئەحمەد، محەممەد ڕەئوف، خۆیان بۆ پۆستی ئەمینداریی گشتیی کاندید دەکەن، هەریەک لە محەممەد ئەحمەد و محەممەد ڕەئوف کاندیدی لاوەکین، ئەبوبەکر کاروانی ڕکابەری سەرەکییە بۆ وەرگرتنی پۆستی ئەمینداری گشتی، بەڵام لەبەرئەوەی بەشێکی زۆر لە لایەنگرانی نەیانتوانیوە لە کۆنفرانسەکاندا دەربچن و بچنە کۆنگرە، بە ئەگەری زۆر ئەبوبەکر کاروانیش لە ڕکابەرییەکە دەکشێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر ژنێک بەشداری نەکردبێت لە خوێندنی وانەی خێزانی "ئوسرە"، ئەوا ناتوانێت بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی خۆی کاندید بکات، بۆیە بۆ ئەم کۆنگرەیەش هیچ ژنێک ناتوانێت خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە