دیداری نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا باسی بارودۆخی ئێستای سووریای کرد و دەڵێت، بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەین.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 8-12-2024، دیمەشقی پایتەختی سووریا کەوتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و کۆتایی بە دەسەڵاتی 53 ساڵەی ئەسەد هات. لەمبارەیەوە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا تاوتوێی دۆخی سووریایان کرد.
لێدوانی فەرمی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا ئاماژەی بە پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای هاوسەنگی و دادپەروەری پێکبهێنرێت و ڕەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت، بە کارنامەیەکی بەهێز و دوور لە دەستێوەردانی حزبییەوە خزمەتی هەموو لایەک بکات و کارەکانی لەپێناو ئاوەدانیی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتردا بێت.
لە دیدارەکەی سەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکادا، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت سووریا گفتوگۆی لەبارەوەکرا. بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی بە وردیی چاودێریی ڕووداو و پێشهاتەکان دەکات، بڕوایانوایە پێویستە هەموو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و هەنگاو بەرەو قۆناغی داهاتوو بنێن.
لەلایەکی دیکەوە: هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرد و جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە