
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا
ئاڤا نیوز
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەقامگیری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای (ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد) بۆ ئێمە گرنگە. هاوکات چالاکییەکانمان لە سووریا دژی داعش بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەبارەی دۆخی سووریا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد و داهاتووی سووریا کرد.
لێدوانی فەرمی: جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی ئێستای سووریا ڕایگەیاند:
- سەقامگیری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد) بۆ ئێمە گرنگە و کار لەسەر خۆ بەڕێوەبەریی سووریا دەکەین.
- سووریا لە دەستی بەشار ئەسەد و ئەو کارەی کە خۆی و باوکی کردیان ڕزگارکراوە دەزانین ئەو ئێستا لە لە مۆسکۆیە.
- ڕژێمی ئەسەد بە شێوەیەکی دڕندانە هەزاران هاووڵاتی بێتاوانی کوشت، ئەمەش ساتێکی مێژووییە و دەرفەتێکە بۆ گەلی سووریا بۆ بوونیادنانی ئاشتی.
- هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن پاڵیان بە ئەسەدەوە نا کە واز لە پۆستەکەی بهێنێت و وڵات جێبهێڵێت.
- لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سووریا کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە.
- هەموو هەوڵەکانی ئێران و بریکارەکانی بۆ پاراستنی ئەسەد و ڕژێمەکەی شکستیان هێنا، ئەسەد خۆی لە پرۆسەیەکی سیاسی جددی بەدوور گرت و بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی تاوان دژی گەلەکەی.
هاوکات، جۆ بایدن ڕاشیگەیاند: هێزەکانی ئەمەریکا لە کەمپی هۆل دەمێننەوە و چالاکییەکانمان لە دژی داعش بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەڵاتنی چەکدارە گیراوەکانی داعش بکەن و بواری دووبارە سەر هەڵدانەوەی ڕێکخراوەکە نەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە