وەزیری دەرەوەی ئێران: چاوەڕوان دەکرێت ململانێکان بۆ عێراقیش بگوازرێتەوە
- عێراق
- 9 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییانی سووریا ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی ئەو وڵاتە، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەو ململانێیەی ئێستا ناوچەکەی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت بۆ عێراق و تەواوی ناوچەکە بگوازرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بە ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە سووریا کۆتایی پێهات و ناوچەکەش بە گشتی بە دۆخێکی ئاڵۆز تێدەپەڕێت بەهۆی لێکەوتەکانی کە لە سووریا ڕوودەدات. عێراقیش هەموو ڕێوشوێنێکی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ململانێکان نەک تەنیا بۆ عێراق، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە تەشەنە بکات و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "بۆ گرووپە جیاوازەکانی سووریا ئاسان نابێت لەسەر حکومەتی ئایندە ڕێکبکەون".
لەلایەکی دیکە: پێشتر لە لێدوانێکدا عێراقچی ڕایگەیاندبوو: بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا هەرگیز داوای یارمەتی لە تاران نەکردووە کە پشتیووانی سەرەکی بووە لەگەڵ ڕووسیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن کە بە ڕووخانی ڕژێمەکەی کۆتایی پێهات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی یەکشەممە 08-12-2024 هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا