
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر خۆشحاڵی خۆی بە کۆتاییهاتنی حیزبی بەعس لە سووریا و عێراق ڕادەگەیێنێت و هیوای ئەوە دەخوازێت بە ئاشتییانە لەگەڵ سووریا بژین.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی یەکشەممە 08-12-2024، هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی دۆخی سووریا ڕایگەیاند، دەمانەوێت لەگەڵ سووریا بە ئاشتی بژین و خۆشحاڵم کە شاهیدی کۆتاییهاتنی حیزبی بەعسین لە سووریا و عێراق.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بە گوتەی عەبادی عێراقییەکان دڵخۆشن بەوەی سووریا لە شەڕی ناوخۆ ڕزگاری بووە و دەڵێت ئێمە چەندین پەیوەندی جیاوازمان لەگەڵ سووریا هەیە و هیواخوازین پەیوەندییەکانمان باشترببن لەگەڵ سووریا.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر دڵنیایی ئەوە دەدات، ئەوەی لە ساڵی 2014 ڕوویدا لە عێراق دووبارە نابێتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات دوای ڕزگارکردنی عێراق هیچ شوێنێک بۆ تیرۆریستان نەماوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا