
موقتەدا سەر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە
ئاڤا نیوز
وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە کردەوەی هەندێک لە لایەنگرانی، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە بڕیاریدا لە ژیانی گشتی دوور بکەوێتەوە و کەس نەبینێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی سەدر بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە "سەدر بەهۆی ڕووداوەکەی نەجەف بڕیاری دا لە خەڵک خۆی بە دوور بگرێت".
سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "هۆکاری ئەم بڕیارە ئەوەبوو سەدر هەستی کردبوو تاوەکو ئەو ساتەش خەڵک لە پشت پیلانەکانی ڕۆژئاوا و گەندەڵەکانەوە دوور لە حەز و ئارەزوو و ڕێنماییەکانی ئەو ڕادەکێشرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 9-12-2024 ژمارەیەک کەسانی سەر بە ڕەوتی سەدر وێنەی کەسایەتی و سەرکردەکانی بەرەی مقاوەمەیان لە نەجەف دڕاند. دواتر هەر زوو ئەو کەسانە دۆزرانەوە و ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانیان کردن.
لەلایەکی دیکە: پێشتر موقتەدا سەدر، لە پەیامێکدا هۆشداریی دابوو لەبارەى بڵاوبوونەوەى فیتنەگێڕى لە عێراق لە بەرژەوەندى ناوخۆی و دەرەکى هەندێک لایەن و ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو پارێزگارى لە عێراق و ناوبانگ و پیرۆزییەکانى بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا