
دیمەنی گرووپێکی شاخەوانی کۆیە، وێنە سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دەستەی گەشتوگوزار بە ئامانجی ڕێکخستنی گەشتوگوزاری سەرکێشی (سياحة المغامرات) لە هەرێمی کوردستان لە ڕووی یاسایی و پلانسازیەوە، بنەما و مەرجی پێدانی مۆڵەت بەو شوێنانەی بڵاودەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پڕۆژەی سەرکێشی هەن، کە دوور لە ڕێنماییەکان بەڕێوەدەبرێن و زۆر جار قوربانییان لێدەکەوێتەوە، هاوکات دەیان گرووپی گەشتیاری لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان گەشتی بە کۆمەڵ بۆ شاخ و بەرزاییە سەختەکان دەکەن بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەنی ئەندامان و ئاستی شارەزایی ڕێبەران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گرنگترین ئەو مەرج و ڕێنماییانەی کە دانراون دیارکردنی تەمەنە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی سەرکێشی گەشتیارییان بە هەردوو جۆرەکەیەوە (سەخت و ئاسان) هەیە، جگە لەوەش مەرجی پێدانی مۆڵەت بۆ بوونیادنانی شوێن قوورستر کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "هەر کەسێک بیەوێ سەرکێشی سەخت بکات مەرجە تەمەنی سەرووی 18 ساڵ بێت، ئەگەر 16 یان 17 ساڵ بێت مەرجە ڕەزامەندی باوانی هەبێت، سەرکێشی ئاسان سەرووی 10 ساڵ دەگرێتەوە و مەرجی باوانیشی پێویستە."
زانیاریی زیاتر: پێشێلکردنی ڕێنماییەکان بەگوێرەی سەرپێچییەکە دیاریدەکرێت کە سزای پێبژاردن، وەرگرتنەوەی مۆڵەت و چەند سزایەکی دیکە دەگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: سەرکێشی سەخت (ڕۆیشتن لەسەر خەرەند، ئەشکەوت، شاخەوانی و سەرکەوتن بەسەر چیاکان لەڕێی ئامرازەکان، پاسکیل سواری و ماتۆڕسواری لەسەر چیاکان، خۆشۆڕکردنەوە و هاتنەخوارەوە لە چیاکان) دەگرێتەوە.
سەرکێشی ئاسان (ڕۆیشتن بە پێ، سەرکەوتن بەسەرچیا بەبێ بەکارکهێنانی ئامرازەکان، ئەسپسواری و پاسکیلسواری لە شەقامی تایبەت) لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 11 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ بەغدا قەدەغە دەکرێت
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەت لە هەولێر بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر و تاران ڕێککەوتنێکی نۆ خاڵیان واژۆ کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد