
وێنەی یەكێك لە قوتابخەكان- محەممەد شوانیی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی کاتی نوێ بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان و کاتی دەوامی قوتابخانەکان لە مانگی ڕەمەزان دەدرێت.
بۆچی گرنگە: بڕیار وایە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە، بڕیار لەبارەی یەکێک لەم دوو پێشنیازە لە سوودی قوتابییانی پۆلی12ـی ئامادەیی بدرێت.
1- دواخستنی تاقیکردنەوەی وزاریی
2- کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن.
لێدوانی فەرمیی: ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی کاتی نوێ بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان دەدرێت، بەهۆی ئەوەی ئەو بەروارەی پێشتر بۆ تاقیکردنەوەکان دانراوە، هاوکات دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و جەژنی قوربان، هاوکات گفتوگۆ لەبارەی کاتی دەوامی قوتابخانەکان لە مانگی ڕەمەزان دەکرێت. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وای بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشنیازکراوە وەک ساڵانی ڕابردوو دەوامی قوتابخانەکان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە مانگی ڕەمەزان کەمبکرێتەوە، واتە بۆ هەر وانەیەک پێنج خولەک کەمبکرێتەوە و پێشنیازیش کراوە وانەی شەشەم نەخوێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە