
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان چاوەڕێی بەغدایە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چارەسەری بنەڕەتی کورتهێنانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی 10، 11 و 12 بکات و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
وێنە گەورەکە: هەموو سێشەممەیەک ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەڵام دوو ڕۆژە بە هۆکاری جیاواز دوادەخرێت، سێشەممە لە عێراق پشوو بوو کۆبوونەوەکە نەکرا، ئەمڕۆش محەممەد شیاع سوودانی لە ئوردن بوو، بۆیە کۆبوونەوەکە خرایە سبەی پێنجشەممە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بابەتی مووچە و پڕکردنەوەی کورتهێنانی هەرسێ مانگەکەی کۆتایی ئەمساڵ دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت وای هەوڵەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، محەممەد شیاع سووودانی دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت و بڕیاری پڕکردنەوەی کورتهێنان و خەرجکردنی مووچەی هەرسێ مانگەکە بدات.
باکگراوند: ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ کرد پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە، بەگوێرەی ماددەی 60 لە یاسای بودجەی عێراق، چارەسەری بنەڕەتی کورتهێنانی تەرخانکراویی مووچەی هەرێم بکەن، تاوەکو مووچەخۆرانی هەرێم، هاوکاتی هاوەڵەکانیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەکانیان بەتەواویی و لە وادەی یاسایی خۆیان وەربگرن.
شێوازی جێبەجێكردن: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد لە کاتی گەیشتنی هەر بڕە پاریەکی تر لە بەغداوە بۆ تەواوکاری مووچە، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەكان بکات.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڕی 430 ملیار دیناری بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە خەرج کرد، تەنیا ماوە بخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و پارەکە ڕابکێشرێت، لەگەڵ گەیشتی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 53 خولەک لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵمانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە