
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی بازرگانیی هیندستان بە ئامانجی پەرەپێدان بە پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەولێرن و یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی بازرگانییان لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر واژۆ کرد.
وێنە گەورەکە: هیندستان لە ڕیزبەندی چوارەمی ئەو وڵاتانە دێت کە زۆرترین قەبارەی بارزگانیی ساڵانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، ساڵانە کاڵا و خۆراک لەو وڵاتەوە هاوردە دەکرێن، ئامانجی ئەم لێکتێگەیشتنە ئەوەیە پەیوەندییەکان فراوان و پتەوتر بکرێن.
لێدوانی فەرمی: کاروان سوورچی، گوتەبێژی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئەنجوومەنی بازرگانیی هیندستان و ژووری بازرگانی ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کارئاسانی بۆ بازرگانانی هیندستان بکرێت، تاوەکو پرۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان پەرە پێبدەن، بەهەمان شێوەش بازرگانانی هەرێمی کوردستان بتوانن لە هیندستان مامەڵەی بازرگانی بکەن".
لەلایەکی دیکەوە: مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت، "خواردەمەنی بەتایبەت برنج بەشی سەرەکی بەرهەمی هاوردەکراوی هیندستانە بۆ هەرێمی کوردستان، جگە لەوەش جل و بەرگ و قوماش بەشێکی دیکەی ئەو بەرهەمانە پێکدەهێنێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ تۆکمەترکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان وڵاتانی جیهان، لەو پەراوێزەشدا بڕیارە لە ئاییدەیەکی نزیک هەولێر و نیودێلهی پڕۆژەی هاوبەش بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز