لە عێراق سزای لە سێدارەدان بۆ پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەردەکرێت
- عێراق
- 12 کانوونی یەکەم

ژمارەیەک زیندانیکراو لە یەکێک لە گرتووخانەکانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
لەسەر بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، دادگەی ناوەندیی تاوانەکان لە عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ پێنج بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەردەکات.
وێنە گەورەكە: دوای یەکلاکردنەوەی تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر، دادگای ناوەندی تاوانەكانی عێراق، سزای لەسێدارەدانی بۆ پێنج تاوانبار دەركرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو تاوانبارانە بڕی 210 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری "ئەمفیتامین"یان پێ گیراوە.
پێدراوە ڕاستەکان: تۆمەتباران بەگوێرەی بڕگەكانی ماددەی (27-بڕگەی یەكەم) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان ژمارە 50ی ساڵی 2017 و ماددەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادانی عێراقی سزادراون.
ئەوەش بزانە: بەگوێرەی نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، دوای ئێران و سعودییە، عێراق سێیەم وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە ڕووی زۆری ژمارەی جێبەجێكردنی سزاكانی لەسێدارەدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا