لە ڕۆژئاوای كوردستان گردبوونەوەی بێ مۆڵەت و هەڵگرتنی چەك قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 13 کانوونی یەکەم

دیمەنێک لە شاری ڕەققە
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژئاوای كوردستان هێزە ئەمنییەكانی ئیدارەی خۆسەر هەڵگرتنی چەك و تەقەی هەڕەمەكی لە شوێنە گشتیی و تایبەتەكان و هەموو جۆرە گردبوونەوەیەكی بێ مۆڵەت قەدەغە دەکات.
وێنە گەورەكە: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 12-12-2024 لە خۆپیشاندانەكانی شاری ڕەققە، چەند کەسێک بە مەرامی ئاژاوەنانەوە بەشێوەی هەڕەمەکی تەقەیان کرد، بەهۆیەوە 43 كارمەندی ئاسایش و خەڵكی سڤیل برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، هەموو جۆرە گردبوونەوەیەكی بێ مۆڵەت قەدەغە دەكات، هاوکات چەكهەڵگرتن و بەكارهێنانی لە شوێنە گشتی و تایبەتەكانیش قەدەغە دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئاسایشی خۆسەر هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان بەئامانجی تێكدانی سەقامگیری و دروستكردنی دڵەڕاوكێ لە ناخی هاووڵاتیان قەدەغە دەكات، دووپاتی كردووەتەوە سەرپێچیكردنی ئەو بڕیارانە لایەنی كەمتەرخەم دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە