ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی دواین گوژمەی پارەی گەنمی جووتیاران، سبەی شەممە چەکی پارەکە دەگات و لەم هەفتەیە جووتیاران وەریدەگرن.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ لە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان تەنیا 700 هەزار تۆن گەنم بوو، لە کۆی 598 ملیار شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوودا بە چەند گوژمەیەک پارە نێردراوە، ئەوەی بەیانی دەگات دواین گوژمەیە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی 143 ملیار دینار وەک دواین بڕی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، لەم بڕە 44 ملیار و 500 ملیۆنی پشکی جووتیارانی هەولێرە کە ژمارەیان 16 هەزار و 700 جووتیارە.
زانیاریی زیاتر: "سبەی چەکی پارەکە دەگات و لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، دوای ئەم هیچ جووتیارێک نامێنێت کە شایستەی ئەمساڵی وەرنەگرتبێت" هێمن سەید موراد ئەمەی وت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز