
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی وردەکاری سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە، کە تیایدا بلینکن لەبارەی ئێرانەوە داوایەکی لە سوودانی کردووە.
وێنە گەورەکە: لەمیانی گەشتەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێککەوتنی 2024\12\14 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێکی ڕانەگەیێەندراو گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریایان لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی بلومبێرگی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە: بلینکن داوای لە سودانی کردووە ڕێگری لە ئێران بکات چەک و کەرەستەی سەربازیی لە ڕێگەی عێراقەوە بۆ سووریا بنێرێت، چونکە دەکرێت ئەو چەکانە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە بەکاربهێنرێت بۆ تێکدانی سەقامگیری ئەو وڵاتە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بلینکن داوای لە سوودانی کردووە ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بە میلیشیاکان بگرێتەبەر و ڕێگرییان لێبکات بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق.
ئەمەش بزانە: بلینکن بەر لە عێراق، سەردانی تورکیا و ئوردنی کردبوو و لەوێش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات دۆخی سووریای تاوتوێ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا