تەرمی ئەو دایك و كچە كوردەی لە ئیجە خنكان دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان
- کوردستان
- 14 کانوونی یەکەم

وێنەی ئەو دایک و کچەی کەلە دەریای ئیجە خنکان و ئەمڕۆ تەرمەکانیان گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو هەفتە بەسەر خنكانیان لە دەریای ئیجە، تەرمی دایك و كچێكی خەڵكی هەرێمی كوردستان گەڕێندرایەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 28-11-2024، بەلەمێكی چوپی كۆچبەران لە باكووری دوورگەی سامۆسی وڵاتی یۆنان لەنێو دەریای ئیجە تووشی ڕوەداوێک دەبن و بەو هۆیەوە چوار كۆچبەر خنكان كە دووان لە كۆچبەرەكان دایكێک و كچێكی كوردی دانیشتووی شارۆچكەی چەمچەماڵ بوون و باوكەكەش بە ناوی كاوێز سەعدوڵڵا لە ڕووداوەکە ڕزگاری بوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دایكەكە ناوی نایلە مستەفایە و كچەكەش ناوی نور كاوێزە و تەمەنی تەنیا 10 مانگ بووە، ئەو خێزانە ویستوویانە بە سواری بەلەمێكی چوپ لەگەڵ زیاتر لە 30 كۆچبەری دیكە بگەنە وڵاتی یۆنان، بەڵام لەنێو دەریای ئیجە كاتێك پۆلیسی یۆنان دەگاتە نزیكیان، شۆفێرەكە بەلەمەكە بە شاخێكدا دەكێشێ و بەو هۆیەوە چوار كۆچبەر دەكەونە نێو دەریاوە و دەخنكێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگا لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 14-12-2024، تەرمی ئەو دایك و كچە لەڕێگەی فڕۆكەوە گەڕێندرایەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە