
لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی مووچە و بودجە لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی عێراق کۆبووەوە.
وێنە گەورەكە: سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 45 ڕۆژ، هێشتا مووچەی مانگی ئۆكتۆبەری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش نەكراوە، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵ و بودجەی ساڵی 2025، سەردانی بەغدایان كردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شاندەكەی ھەرێمی کوردستان پێكهاتوون لە ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاند، دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، دکتۆر ئامانج ڕەحیم، دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ، ستافی تەكنیكی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
زانیاری بەدەستهاتوو: شاندەكەی هەرێمی كوردستان لە دیوانی وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ تەیف سامى، وەزيرى دارایی عێراق و ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەت و ستافی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی سێ مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵ گفتوگۆیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز