تەحسین خەفاجی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ پێشمەرگە ڕێوشوێنی تووندیان لەسەر سنوور گرتووەتەبەر
- عێراق
- 15 کانوونی یەکەم

لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنیی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنیی عێراق بۆ ئاڤا دووپاتی کردەوە کە دۆخی سووریا کاریگەریی ئەمنی لەسەر عێراق نابێت و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ پێشمەرگە ڕێوشوێنی تووندیان لەسەر سنوور گرتووەتەبەر.
وێنە گەورەکە: ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا مەترسی ئەوەی دروستکردووە کە ڕێکخراوی داعش و گرووپە توندڕەوەکان بۆشایی ئەمنی بقۆزنەوە و دووبارە خۆیان ڕێکبخەنەوە، لەمبارەیەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە ڕێکاری ئەمنیی پتەویان گرتووەتەبەر و لە ئامادەباشییدان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
لێدوانی فەرمی: لیوا تەحسین خەفاجی، سەرۆکی ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنیی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕووداوەکانی سووریا کاریگەری لەسەر عێراق نابێت، چونکە تەواوی سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا لەژێر کۆنترۆڵدایە، هاوکات فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و هەموو دەزگا ئەمنییەکانی دیکە ڕێوشوێنی تووندیان گرتووەتە بەر.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمە لەکاتێکدایە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، دۆخی سووریا جێی بایەخی عێراقییەکانە، سەقامگیریی سیاسیی سووریا کاریگەری لەسەر سەقامگیریی عێراق دەبێت، هەر بۆیەش پێشنیازێکی گشتگیرمان پێشکەش کرد کە پلانی کارکردن بۆ داهاتووی سووریا لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا