
بانکی ناوەندی عێراق
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی عێراق لە نوێترین بڕیاریدا 49 کۆمپانیای خستە لیستی ڕەشەوە و دەڵێت، لە ڕێنماییەکانی تایبەت بە گواستنەوەی دارایی سەرپێچییان کردووە.
وێنە گەورەکە: دوو ساڵە بانکی ناوەندی عێراق لەژێر ڕێنماییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بە ڕێکاری نوێ و توندەوە دۆلار بەکۆمپانیاکان دەدات، لەو ماوەیەشدا سەدان بانک و کۆمپانیا لە پێدانی دۆلار دوورخراونەتەوە و بە سپیکردنەوەی پارە تۆمەتبارکراون.
نوسراوی فەرمی: عەممار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕۆژی 15ـی ئەم مانگە نووسراوێکی دەرکردووە و تێیدا بەهۆی سەرپێچیکردنیان لە ڕێنماییەکانی تایبەت بە سوودمەندبوون لە گواستنەوەی دارایی بۆ دەرەوە، بڕیاری داوە 49 کۆمپانیا سزابدات و چیدیکە لە پەنجەرەی گواستنەوەی دارایی بەشدارییان پێناکرێت.
لەناو کۆمپانیا سزادراوەکان چەند کۆمپانیایەکیش هەن کە ناوەکانیان کوردییە و پێدەچێت لە هەرێمی کوردستان بن یاخود خاوەنەکانیان کورد بن، هەر لەناو کۆمپانیا سزادراوەکاندا کۆمپانیای نیشتیمانیی عێراق بۆ پیشەسازیی خۆراک و کۆمپانیای یەکێتیی پیشەسازییە خۆراکییەکانیش ناویان هاتووە.
لیستی ناوی کۆمپانیا سزادراوەکان:
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا