بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خولێکی پزیشکیی سەربازی بۆ پێشمەرگە دەکرێتەوە
- تەندروستی
- 16 کانوونی یەکەم

دیمەنی ژمارەیەک پێشمەرگە لە کاتی وەرگرتنی خولێکی پزیشکیی سەربازیی، وێنە: وەزارەتی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
خولێکی پزیشکیی سەربازیی پێشکەوتوو بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێتەوە و یەکەمجاریشە سیستمەکە لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵانە 90 پێشمەرگە بەشداریی لە خولی خوێندنی پارامێدیکی پزیشکیی سەربازیی دەکەن و وانەی تایبەتیان پێ دەدرێت، هاوکات خولەکە بەسەرپەرشتیی هێزەکانی ئەمریکا ڕێک دەخرێت و پرۆژەکەش بەردەوامی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پێشمەرگانەی لەو خوولە بەشداری دەکەن بۆ ماوەی یەک ساڵ ڕاهێنانی تایبەت بە ڕزگارکردنی ژیانی بریندار و نەخۆشەکان لە حاڵەتە کتوپڕەکاندا وەردەگرن، هاوکات خولەکە لەلایەن ئەنیستیتۆتی گشتیی پارامێدیکی ئەمریکی باوەڕپێکراو دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. ڕەزا ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی گشتیی پێشمەرگە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەرچووانی خولەکە دەبنە پارامێدیکی پزیشکی و فێری ئەوە دەکرێن کە چۆن چارەسەری بریندار و نەخۆشەکان بکەن بەرلەوەی بگەنە نەخۆشخانە.
لەلایەکی دیکەوە: خولەکە لەسەر پرۆگرامی خویندنی زانکۆی واشنتن دانراوە، هاوکات لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و کۆنسوڵخانەی وڵاتەکە لە هەولێر پاڵپشتی دارایی دەکرێت.
بۆچی گرنگە: کاتێک لەنیو هێزە سەربازییەکانی جیهان ڕووداوێک ڕوو دەدات، ئەوا سوود لە پارامێدیکی پزیشکیی وەردەگرن، بۆیە ئامادەکردنی ئەم پێشمەرگانە بۆ وەزارەتەکە گرنگە و بریندارەن و نەخۆشەکان کەمتر ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز