
سەرۆکوەزیران بارزانی: پێویستە حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز دروست بکرێت
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو، هاوکات سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیێنێت: پێویستە لەپێناو پاراستنی نیشتمان یەک هەڵوێست بین، حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز دروست بکەین.
وینە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 17-12-2024، بەئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە سەر قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیینێت؛ لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک لە نوێنەرانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدار بوون، هاوکات سەرۆکوەزیران بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی ئاڵای کوردستانی لە خەڵکی کوردستان، هێزی پێشمەرگە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: ناوچەکەمان بە گۆڕانکاریی خێرا تێدەپەڕێت و ڕووداوی هەستیار ڕوو دەدەن، بۆیە پێویستە هەموو هێزە سیاسیيەکان، جیاوازییەکانیان بخەنە لایەک و لەپێناو پاراستنی نیشتمان، یەک هەڵوێست بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
-پێویستە حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز دروست بکرێت، بۆ ئەوەی ئامادەبین ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکان ببینەوە و بەردەوام بین لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان.
-سەرەڕای ئەو هەموو فشار و ناخۆشیيانەی لە ماوەی ڕابردوو بەسەریاندا هاتووە، بەڵام خۆڕاگرانە وەستان، بە تایبەتی کە فشاری نەناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، وایکرد ڕووبەڕووی دۆخێکی ناهەموار ببنەوە بەڵام هەر خۆڕاگربوون.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ








