
دیناری عێراقیی- وێنە: محەممەد شوانی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی کورد باسی میكانیزمی دابەشكردنی مووچە لە مانگی سێ و مانگەکانی دواتر دەكات و دەڵێت "ناكرێ دابەشكردنی مووچە بووەستێت، بۆیە هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو دەبێت."
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی کە حکومەتی عێراقی پابەند کرد بە دابینکردنی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکەش ڕەتکردنەوەی نییە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە لە مانگی داهاتووەوە مووچە بە شێوازی ئەلیکترۆنی بێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە سەرجەم مووچەخۆران هەژماری بانکییان هەبێت.
بۆچی گرنگە: بەهۆی ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران لە پرۆژەی "هەژماری من"ی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆیان تۆمارنەکردووە و خاوەنی هەژمار و کارتی بانکی نین، دڵەڕاوکێ بڵاوبووەتەوە مووچەی مانگی سێیان بفەوتێت.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "بۆ ئەوەی دابەشكردنی مووچە نەوەستێت کە بەهیچ شێوەیەک نابێت ڕووبدات، چارەسەر ئەوەیە بە شێوەی ئەم مانگە دابەش بكرێت، واتا بەپێی لیستی مووچەخۆران حكومەتی عێراق پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز