ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی کارەبا دەکات؛ ڕۆژانە شەش بۆ حەوت کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە
- کوردستان
- 17 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
لەسەر داواکاریی خەڵک کە ڕۆژانە لە زۆرێك لە شار و شارۆچكەكانەوە دەیان کەس پەیوەندی دەکەن و گلەیی لە كەمیی كارەبای نیشتمانی دەکەن، ئاڤا بەدواداچوونی کرد و دەرکەوت لە شەو و ڕؤژێکدا تەنیا شەش بۆ ١٠ کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشان دەدرێت.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا خەریکە پێ دەنێینە ساڵی 2025، کەچی هێشتا خەڵکی کوردستان خەمی کارەبایانە و بەدرێژایی 33 ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای ئەو هەموو بودجە و پارە زۆرەی هاتووەتە هەرێمی کوردستان، نەتوانراوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، ئێستاش تاکە ئومێدی خەڵک پرۆژی ڕووناکییە کە بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و کارەبا دەکرێتە 24 کاتژمێری، بڕیاریشە لە دوو ساڵدا پرۆژەکە سەرتاسەری کوردستان بگرێتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا لە وەزارەتی کارەبا و هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر و دهۆک و سلێمانی بەدواداچوونی بۆ کێشەکە کرد:
وەزارەتی کارەبا: ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لە سەرەتای مانگی ڕابردووەوە تاوەکو 25ـی مانگی 11، نزیکەی 17 کاتژمێر كارەبا لە شەو و ڕۆژێکدا بە هاونیشتمانیان دراوە، بەڵام لەدوای هاتنی شەپۆلی سەرما و بەرزبوونەوەی نائاسایی خواست لەسەر کارەبا، پێدانی کارەبا لە شەو و ڕۆژێکدا بۆ نزیکەی 8 بۆ 10 کاتژمێر کەمبووەتەوە.
بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، ئێستا لە تەواوی هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 510 مێگاوات کارەبا بۆ هاونیشتمانیان هەیە و 393 مێگاواتیش بۆ كارگەكان تەرخان كراوە.
ئومێد ئەحمەد، دەڵێت، بەگشتی، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بۆ نیوەی کاتژمێرەکانی پێشوو دابەزیون، بەوپێیەی خواست لەسەر کارەبا زیاتر بووە و کارەبا وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی گەرمکەرەوە بەکاردەهێنرێت.
دهۆک: ئەندازیار شاكر مەحموود، بەڕێوەبەری كارەبای دهۆك بە ئاڤای گوت، ڕۆژانە ٦ بۆ ٧ كاتژمێر كارەبا دەدەن بە هاونیشتمانیان.
سلێمانی: سیروان محەمەد، گوتەبێژی كارەبای سلێمانیش بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستی کردەوە، بە هەمانشێوەی دهۆك ئەوانیش ئێستا تەنیا دەتوانن 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبا بە هاونیشتمانیان دەدەن.
هەولێر: بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر وەڵامەكەی بۆ ئاڤا ئەوە بوو بە هەمانشێوەی دهۆك و سلێمانی لە هەولێر ڕۆژانە 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاونیشتمانیان دەدرێت.
چارەسەر: سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی كارەبا بە ئاڤای ڕاگەیاند، تاوەكو مانگەكانی دوو و سێی ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر دەبێت و نزیكەی 500 مێگاواتی دیكە كارەبای هەرێمی كوردستان زیاد دەكات، بەمەش بەشێك لەو گرفتەی ئێستا هەیە چارەسەر دەبێت و كارەبای زیاتر بە هاونیشتمانیان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە