نەشتەرگەریییەکی شێرپەنجەی زمان لە نەخۆشخانەیەکی حکومی هەولێر بۆ هاونیشتمانییەک دەکرێت
- تەندروستی
- 18 کانوونی یەکەم

ئەو هاونیشتمانییەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام درا
ئاڤا نیوز
نەشتەرگەرییەکی شێرپەنجەی زمان لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر بۆ نەخۆشێک کرا، کە لە قۆناغەکانی سەرەتای توشبوون بە نەخۆشییەکە بوو. پزیشکی سەرپەرەشتیاری نەخۆشییەکەش دەڵێت "توانیمان دوای حەوت کاتژمێر نەشتەرگەرییەکە تەواو بکەین".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 17-12-2024، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر، لەلایەن تیمێکی پزیشکی پسپۆڕەوە نەشتەرگەری بۆ پیاوێکی تەمەن 58 ساڵ کرا، کە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی زمان بوبوو.
لێدوانی فەرمی: د.سەعید توتمەیی، پزیشکی پسپۆڕ و سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند: کاتژمێر 09:00 سەرلەبەیانی دەست بە نەشتەرگەرییەکە کرا و کاتژمێر 04:00ی ئێوارە تەواوی بکەین.
ئەو پزیشکە گوتیشی، نەخۆشەکە شێرپەنجەی زمانی هەبوو، لیمفە گرێکانی بۆ خاوێنکرایەوە، دواتر پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت، ئەگەر پێویست بوو ئەوا دەبێت چارەسەری کیمیایی و تیشک وەربگرێت، هەروەها دەبێت بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ژێر چاودێری پزیشک بێت، بۆ ئەوەی بەتەواوی نەخۆشییەکەی بنەبڕ ببێت.
هۆکارە زانراوەکان: شێرپەنجەی زمان بەهۆی جگەرەکێشان، ڤەیپ، نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان سەرهەڵدەدات.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: شێرپەنجەی زمان بۆ قوڕگ و سنگ و سی و بەشەکانی دیکەی جەستە دەگوازرێتەوە، ئەگەر نەخۆش لە قۆناغەکانی سەرەتادا چارەسەر وەرنەگرێت، ئەوا لە جەستەیدا بڵاو دەبێتەوە و ڕەنگە بەوهۆیەوە گیان لەدەست بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران