
وێنەی یەكێك لەهێرشەكان لەلایەن گروپەكانی نزیك لەئێران بۆسەر هەولێر- AP
ئاڤا نیوز
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ئێران داوای لە گرووپە چەکدارەکان کردووە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا ڕابگرن، بە دیاریكراویش لەهەرێمی كوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی بە رۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆڵی هەبووە لە کەمکردنەوەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا.
زانیاریی زیاتر: سوودانی بە فەرماندەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق و ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی گوتووە، هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا دانوستانەکانی نێوان واشنتن و بەغدای سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ئاڵۆز کردووە، قائانی داوایشی کردووە گرووپە چەکدارەکان هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕابگرن. سەبارەت بە سووریا، ئێران داوای کردووە گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی هێرشەکانیان کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەمریکا هێرشیان نەکاتە سەر.
بۆچی گرنگە: گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران ناوبەناو بە درۆن هێرش دەکەنە سەر هەولێر، سوپای پاسدارانیش چەند جارێک بە پاساوی بوونی بارەگای "مۆساد" هێرشی مووشەکیی بۆ سەر هەولێر کردووە کە دواینیان ناوەڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵ بوو کە بەهۆیەوە چەند کەسێکی سڤیل بوونە قوربانیی، هەرچەندە حکومەتی هەرێم و عێراقیش ئەوە ڕەتدەکەنەوە هیچ بارەگایەکی ئیسرائیل بوونی هەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە