کار بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەست دەکات
- بزنس
- 18 کانوونی یەکەم

گرافیک، بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردە کار بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشتی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری هەولێر و دهۆک دەکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات خەرج بکرێت.
وێنە گەورەكە: مامۆستایانی گرێبەست لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ماوەی 180 ڕۆژە تەنیا 400 هەزار دیناریان وەرگرتووە و هێشتا شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشتیان بۆ خەرج نەکراوە، بەڵام لە سلێمانی و دەوروبەری ئەم هەفتەیە شایستەی دارایی هەردوو مانگیان بۆ خەرج کرا.
لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: " بەدواداچوونم کرد دەڵێن ئەفزەلیەت بۆ مووچەیە نەک خەرجی، چونکە شایستەی دارایی لە چوارچێوەی خەرجییەکانە".
بۆچوونی بەرامبەر: عومەر محەممەد، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هۆكاری خەرجنەكردنی شایستەی دارایی ئەو دوو مانگە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كاتی خۆی وانەبێژان كە بوونە گرێبەست خۆیان داوایان كرد ڕاستەوخۆ لەگەڵ مامۆستایان مووچەی مانگی 9 وەربگرن، ئەوكات ڕێكارەكانی خەرجكردنی شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشتیان بۆ نەکرا".
چارەسەر: بەگوتەی عومەر محەممەد؛ ئێستا وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی گەنجینەكانی ئەو دوو پارێزگایە دەکات تاوەکو چەکی بانکی بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی ئەو دوو مانگەی مامۆستایانی گرێبەست بکرێت و دواتر دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مامۆستایانی گرێبەست داوا دەکەن مووچەی مانگی 10 یان لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە بۆ خەرج بکرێت، کە بڕیارە ڕۆژی شەممە 21ی مانگ دابەش بکرێت، ئاڤا بەدواداچوونی کرد و زانیاری دەستکەوتووە ئەوانیش شەممە مووچەی مانگی 10 وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز