لە دوو بازگەی هەولێر 3 بازرگان بەبڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكرێن
- کوردستان
- 18 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، ڕایدەگەیەنێت لە دوو بازگەی سنووری پارێزگای هەولێر، سێ تۆمەتبار دەستگیركراون كە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەریان پێبووە و بەنیازبوونە لەشارەكانی هەولێر و دهۆك مامەڵەی پێوە بكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕاگەیێنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئاسایشی بازگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایش لەدوو چالاكیدا، لەبازگەکانی دێگەڵە و سماقولی، توانییان دەستبەسەر بڕی دوو كیلۆ و 500 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەكانی هێرۆین و حەبی كەپتاگۆن و ماریجوانا دا بگرن.
زانیاریی زیاتر: تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، توانییان سێ كەس دەستگیر بكەن كە بەنیاز بوون ئەم بڕە ماددە هۆشبەرانە لەشارەكانی هەولێر و دهۆك بڵاوبكەنەوە و كڕین و فرۆشتنی پێوەبكەن.
ئەوەش بزانە: تۆمەتبارەكان دوای دەستگیركردنیان، لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەگوێرەی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان، دۆسیەی تاوانیان بۆ كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە