
لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
بۆ پارەدانی ئەو کاڵایانەی لە دەرەوەی عێراق هاوردە دەکرێن، بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەت بە بانکەکانی ناوخۆ دەدات دوو دراوی نوێ بەکاربهێنن، لەگەڵ تورکیاش دەتوانن یۆرۆ بەکاربێنن.
وێنە گەورەکە: عێراق دەیەوێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەنها پشت بە دۆلاری ئەمریکی نەبەستێت، بۆیە ئێستا هەریەک لە دراوەکانی یۆرۆ، درهەمی ئیماراتی، یوانی چینی، ڕووپیەی هیندی، دیناری ئوردنی و ڕیاڵی سعودیش لە سەکۆی حەواڵەی دەرەکیدا بەکاردەهێنێت، بەگوێرەی ئامارەکانیش 70%ـی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لەگەڵ هەریەک لە ئیمارات، تورکیا، هیندستان و چینە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بانکی ناوەندیی عێراق سەکۆی حەواڵەی دەرەکی فراوان کردووە و ئێستا بانکەکان دەتوانن پارەی کاڵاکان بە دیناری ئوردنی و ڕیاڵی سعودی بدەن، هاوکات لەگەڵ تورکیا دەتوانن بە یۆرۆ پارەی کاڵاکان بدەن کە پێشتر ئەو مامەڵەیە تەنها لەنێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپادا ڕێگەپێدراو بوو.
هۆکارە زانراوەکان: ئامانج لەو بڕیارە ئەوەیە بانکەکان بتوانن بەهەر دراو و ڕێگایەکی یاسایی پارەی کاڵای کۆمپانیاکان بدەن، ئەوانیش ئەو دراوانە بۆ بانکەکان دەستەبەر دەکەن و هەوڵیش دەدەن زۆرترین بانک لە پرۆسەی حەواڵەی دەرەکیدا بەشدار بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز