دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 21 کانوونی یەکەم
شەیری بکە لە:

دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە دادگاکە تاوتوێی دوو سکاڵا بکات کە لەسەر دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و داوای هەڵوەشاندنەوەیان کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: سكاڵاكارێك بە ناوی 'خالید مستەفا حوسێن' لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق سكاڵای لەسەر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە، داوای هەڵوەشاندنەوەی هەردوو وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی كردووە و داوای كردووە ببنە دوو دەستەی سەر بە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بە بیانووی نادەستووریبوونیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، كارنامەی دانیشتنەكانی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردووە و تێیدا؛ دوو سكاڵا لە كارنامەی ڕۆژی 23-12-2024 دانراون كە پەیوەستن بە هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان پاڵپشت بە یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2006، هەروەها وەزارەتی ئەوقاف و كاروباریی ئاینی، پاڵپشت بە یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2007.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سكاڵاكار داوادەكات، هەریەك لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند بكرێن بە درووستكردنی دەستەیەك بە ناوی 'دامەزراوەی شەهیدان' كە بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە ببەسترێتەوە و لە ڕووی دارایی و ئیدارییەوە سەربەخۆ بێت. هەروەها سكاڵاكار لە سكاڵاكەیدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباریی ئاینیی هەرێمی كوردستانی بە وەزارەتێكی نادەستووریی هەژماركردووە، داوایكردووە هەریەك لە پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بكرێن بە درووستكردنی دیوان بۆ ئاین و ئاینزا جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان، كە ڕاستەوخۆ سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بن و لە ڕووی دارایی و ئیدارییەوە سەربەخۆ بن.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا