
دراوی ئێران لە بازارەکانی ئەو وڵاتە، وێنە: IRNA
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی کەمکردنەوەی هەڵئاوسانی ئابووری، حکومەتی ئێران دەیەوێت سفری سەر دراوەکانی کەمبکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی:حکومەتی ئێران پڕۆژە یاسایەکی دراوی و بانکیی ڕەوانەی پەرلەمانی وڵات کردووە تا بە هۆیەوە یەکەی دراوی وڵات لە ڕیاڵەوە بۆ تمەن بگۆڕێت و هەروەها چوار سفر لە سەر دراوەکە کەم بکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی پڕۆژەکە یەکەی دراوی ئێران دەبێتە تمەن و هەر تمەنێک بەرامبەر دەبێت بە 10 هەزار ڕیاڵی ئێستا و سەد پارسەی نوێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەوە چاکسازی لە سیستەمی دراوی وڵات بکات، هەڵئاوسان کەم بکاتەوە و برەوی زیاتر بە پارەی وڵات بدات.
باکگراوند: پڕۆژەکە لەلایەن دەستەی وەزیرانی کابینەکەی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێرانەوە ئامادە کرابوو، ئێستاش لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێرانەوە ڕەوانەی پەرلەمان کراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز