ئاڤا نیوز
لە حاڵەتێکی دەگمەندا بۆ یەکەم جار لە جیهان، ژنێکی تەمەن 53 ساڵان لە ئەمریکا نەشتەرگەری گورچیلەی بۆ دەکرێت و لە بری مرۆڤ، گورچیلەی بەرازی بۆ دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: تۆ وانا لۆنی کە خەڵکی ویلایەتی ئەلابامایە لە ئەمریکا، پێشتر گورچیەلەیەکی بە دایکی دەبەخشێت و بەو هۆیەوە تا ماوەیەکی زۆر یەک گورچیلەی هەبووە، بەڵام دواتر هەست بە ئازار دەکات و باری تەندروستی خراپ دەبێت.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی باری تەندروستی خراپ دەبێت، تۆ وانا لۆنی سەردانی پزیشک دەکات، ئەوانیش پێی دەڵێن کە لە بری مرۆڤ گورچیلەی بەرازت بۆ دادەنێین، ئەویش ڕازی دەبێت.
چارەسەرەکان: دوای چاندنی گورچیلەی بەراز بۆی و 11 ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەم ژنە ئەمریکییە تەندروستی باش دەبێت و نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو دەبێت، ژنەکە دەڵێت "لەحەیاتمدا وا ئیشتیهام بۆ خواردن نەبووە، چی لەبەردەممدا بێت دەیخۆم".
خاڵە ئەرێنییەکە: دوای تاقیکردنەوە سەرکەوتووەکەم پزیشکەکان دەڵێن، لەمەودوا ئەم تاقیکردنەوەیە دەبێت بە ڕۆتین و ئاسایی دەبێتەوە، هەرکەس گورچیلەکەی کێشەی هەبوو دەتوانێت بیگۆڕیت بە گورچیلەی بەراز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز