
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. وێنە: مەکتەبی ڕاگەیاندنی سوودانی.
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لەناو هەموو ئەو ئاستەنگییە ئەمنییانەی ناوچەکە بەخۆیەوە دەبینێت، حکومەت توانیویەتی مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد و لەگەڵ بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەکانی پارێزگاکە کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوودانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی نەینەوا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە دەستکەوتە ئەمنییەکان بپارێزرێن و هەمووان کار بۆ ئارامی و ئاوەدانی نەینەوا بکەن، جەختیشی کردووەتەوە کە لە بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا دەبێت پیشەیی بوون بکرێتە بنەما و کار بە هیچ بنەمایەکی دیکە نەکرێت.
زانیاریی زیاتر: سوودانی لە کۆبوونەوەشیدا لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکانی نەینەوا گوتی، 10ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فڕۆکەخانەی مووسڵ دەکرێتەوە و لە 30 ڕۆژی داهاتووشدا بەردی بناغەی زنجیرەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری دادەنرێت، جەختیشی کردووەتەوە کە تیرۆر و ئەجێندای دەرەکی زیانی بە نەینەوا گەیاند، بەڵام ئێستا عێراق لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە هاووڵاتیانی و کارکردن بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکان لەسەر ڕێڕەوێکی دروست هەنگاو دەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا