گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سبەی سێشەممە، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ هەردوو لیژنە هاوبەشەکەی (هەولێر و بەغدا) کۆدەبێتەوە و دواتر ڕاپۆرتی هەردوولیژنەکە لەبارەی پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران. ئەگەر لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر درا، بڕیارە بڕێک پارە بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان بنێردرێت.
وێنە گەورەکە: شاندی تەکینکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە لە بەغدایە، چاوەڕێی ڕەزامەندی تەیف سامی، وەزیری دارایی و حکومەتی عێراقن بۆ ڕەزامەندیدان لەسەر خەرجکردنی پارە و ناردنی.
زانیاری نوێ چییە؟ ئاڤا زانیویەتی سبەی سێشەممە تەیف سامی جارێکی دیکە لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکەی کوردستان و عێراق کۆدەبێتەوە کە لە هەولێر راپۆرتەکەیان لەبارەی پرسی مووچە و خەرجییەکانی ئەمساڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکرد، دواتر مەلەفەکە لەگەڵ خۆی دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکرێت، دوای ڕەزامەندی و دەنگدان لەسەر ڕاپۆرتی لیژنە هاوبەشەکە، بڕیارە بڕێک پارە بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان بنێردرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕوون نیە ئەو بڕەیە بۆ مووچەی مانگی 12 یە، یان 430 ملیار دینارەکەیە، یان هەردووکی تێکەڵ دەکرێن و بڕێک پارە دەنێردرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی ئەگەر لەم دوو سێ ڕۆژە بڕیاری خەرجکردنی پارەکە بدرێت و بنێردرێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 11 بڵاودەکرێتەوە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەمڕۆوە هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 لە هەرێمی کوردستان دەستیان پێکردووە، بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا کە لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سلێمانی دەستیکەوتووە، لە بانکەکان داوای لیست و چەکی مانگی 11 کراوە، بۆ ئەوەی ئامادەبن و هەر کاتێک ئەگەر وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بڵاوکردەوە، بەخێرایی دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ئەمەش بزانە: چەند ڕۆژێک پێش دابەشکردنی مووچەی هەر مانگێک، بەڕێوەبەرایەتییەکان لیست و چەک بۆ بانکەکان دەگەڕێننەوە، بۆ ئەوەی دواتر دەست بە دابەشكردنی مووچە بکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی: ڕووسیا نایەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەھۆی برسێتییەوە ژمارەی گیانلەدەستدان لە غەززە بۆ 271 کەس بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دوو هەفتە مۆڵەت دەداتە ڕووسیا و ئۆکراینا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی بۆ ئاڤا: میلیشیا بە میلیشیا وەڵام دەدەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تێچووی هەر دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەرە میهرەبانەکەی ئەمریکا لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
20 ئاب
بۆ ڕێگری لە کۆچبەران ترەمپ فەرمانی داوە دیواری سنووری وڵاتەکەی ڕەش بکرێت
20 ئاب
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
20 ئاب
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
20 ئاب
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی هەولێر بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی هەناردەی نەوت سەردانی بەغدا دەکات