بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سلێمانی بەردەوامە
- کوردستان
- 23 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان (مەلیکە) دەخاتە ڕوو، دەڵێت "مەفرەزەکانمان لە دەستبەسەرداگرتنیان بەردەوامن".
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دەنگۆی پێدانی کۆد و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان (مەلیکە) بڵاوبووەوە، گوایە لە بری ئۆتۆمبێلە کۆنەکان تۆمار دەکرێن، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات.
لێدوانی فەرمی: عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیاڕی نەهێشتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بڕیاری هەموومان بووە لە لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی تاوەکو چاسەریان بۆ دەکرێت، ڕێکارەکان بەردەوام دەبن و تاوەکو ئێستا دەست بەسەر ژمارەیەکی بەرچاوی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا گیراوە.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی وتیشی: "مەفرەزەکانمان بەردەوامن لە کارەکانیان، هەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا ببینن پێی دەڵێن نابێ بڕۆیت، ئەگەر شۆفێرەکەی لاساری کرد ئۆتۆمبێلەکەی دەبەین بۆ گەراجی هاتووچۆ، تا ئەو کاتەی فەرمانمان بۆ دێت چیان لێ بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە دوای سەری ساڵ و بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە ملیۆن و نیوێک دینار تۆمار بکرێن، بەڵام ڕاست نییە و سەرلەبەری ڕەت دەکەینەوە".
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە: ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ ھەموو لایەکی رادەگەێنین کە بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە ڕۆژی دەرچونییەوە تاوەکو ئەم ساتە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و ھیچ گۆڕانگاری و پاشگەزبوونەوەیەکی تێدا نیە و نەکراوە.
هاوکات، ئامانجیش ئەوەیە:
- گەڕانەوەی شکۆی یاسا.
- پاراستنی ئەمنییەتی ھاوڵاتیان.
- چەسپاندن و بەرقەراربونی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە و ئۆقرەیی ڕەوشی ھاتووچۆیە لە سەرشەقامەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیار ڕێگری لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان یاخود بڕاوەکان کردووە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت