
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە پەتایەک بڵاوبووەتەوە کە هەمان نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە و وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانیش دڵنیایی دەدات کە پەتاکە مەترسیدار نییە و هیچ حاڵەتێکی نەخوازراوی لێنەکەوتووەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە کۆتایی وەرزی پاییز پەتای هەوکردنی گەروو بڵاودەبێتەوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەڵکشانێکی بەرچاو لە ژمارەی تووشبووان هەبوو، کە بە گشتیی کەسی تووشبوو ئەم نیشانانەی لەسەر دەردەکەوێت:- کۆکە، تا، لەش داهێزران، سەر ئێشە، بۆیە گومانی ئەوە دەکرێت گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا بێت.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوز گوت، "ئەو پەتایەی بڵاوبووەتەوە ڤایرۆسیی وەرزییە و هەمان مامەڵەی کۆرۆنا ڤایرۆسی لەگەڵ دەکرێت، بەڵام مەترسیدار نەبووە و هیچ حالەتێکی نەخوازراو تۆمارنەکراوە."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی وەزیری تەندروستی دوای پشکنینی PCR یەکلایی دەبێتەوە کە پەتاکە گۆڕاوێکی کۆرۆنایە یان نا، بەهۆی نەبوونی حاڵەتی مەترسیدار پەنا بۆ ئەو پشکنینە نەبراوە.
چارەسەرەکان چین: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە لە کۆتایی مانگی نۆ هەڵمەتی کوتانی ڤاکسینی وەرزی دەستپێدەکات، هەموو کەسێک دەتوانێک ڤاکسینەکە وەرگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز