ئاڤا نیوز
لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان لیرەی سووری هاڕەکەی کردووە، شارەزایانیش داوا لە خەڵک دەکەن خۆیان لە مامەڵەکردن پێی بەدووربگرن و پێشبینی دەکەن زیاتر دابەزێت.
وێنە گەورەکە: لەدوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە هەشتی ئەم مانگە، بەهای لیرە لە بازاڕەکانی کوردستان بەخێرایی بەرزبووە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە 58%ی بەهاکەی لەدەست داوە.
لێدوانە فەرمییەکان: غازی جەعفەر لە ئەنجوومەنی بازاڕی دراوفرۆشانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی وت: "یەک ملیۆن لیرە لەنێوان 180 بۆ 295 هەزار دینارە، جیاوازییەکەش بەهۆی جۆری لیرەیە، دوو هەزاری و پێنج هەزاری و شەدەکانی ناو نایلۆن بەهایان جیاوازە".
هاوکات جەبار گۆران لە ئەنجوومەنی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئاڤای وت: "هۆکاری بەرزبوونەوەی لیرەی سووری ناسروشتی بوو. ئەوەی لیرەی هەبووبێت و تا ئێستا نەیفرۆشتبێت زیانێکی زۆر دەکات".
هۆکارە زانراوەکان: ئەم دابەزینە خێرایە بەهۆی زۆربوونی لیرەیە لە بازاڕ، غازی جەعفەر دەڵێت: "لیرەیەکی زۆری سووری لە ئێرانەوە ڕەوانە دەکرێت، هەمووی لەناو کارتۆنە و بە نایلۆن کەپس کراوە، بەڵام ئاممان نەیکڕن". لیرەی سووری ئەگەر بە نایلۆن کەپس کرابێت گرانترە لەوەی فەل بێت.
ئەمەش بزانە: لە بازاڕی سلێمانی کەسی وا هەیە بە بەهای 100 ملیۆن دیناری عێراقی لیرەی کڕیوە، هەر ملیۆنێک لیرە بە 640 هەزار دینار لەسەری وەستاوە، ئێستا ئەگەر بە 250 هەزار بیفرۆشێت، زیاتر لە 60 ملیۆنی زەرەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە؛ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلا دەکرێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا