زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 11 و 12ی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە
- کوردستان
- 24 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامداوە و تیایدا هیچ بڕیارێک لەبارەی ناردنی تەواوکاری مووچەی مانگی 11 و12ی فەرمانبەرانی کوردستان نەدراوە و تاوتوێ نەکراوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە شاندیێکی تەکینکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی مووچە لە بەغدایە، چاوەڕێی ڕەزامەندی تەیف سامی، وەزیری دارایی و حکومەتی عێراقن بۆ ڕەزامەندیدان لەسەر خەرجکردنی پارە و ناردنی و بڕیاربوو ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هیچ بڕیارێک لەبارەی خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەدراوە، تەنانەت هیچ پرۆسەیەکی دەنگدانیش لەسەر موووچە نەکراوە.
ئەوەش بزانە: تەیف سامی داوای لە سوودانی کردووە ڕەزامەندی بۆ خەرجکردنی پارە دەرببڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە چ بڕیارێکی داوە یان چ بڕیارێک ئەدات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە، بەڵام باسی مووچەی تێدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە