
دیمەنی ئەو ژنە جادووگەرەی لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، وێنە: پۆلیسی هەولێر
ئاڤا نیوز
پۆلیسی پارێزگای هەولێر ژنێکیان دەستگیرکردووە، کە لە ڕێگەی چەند کەسێکەوە هەوڵی هەڵخەڵەتاندنی خەڵکی داوە، بەبیانووی بەیەکگەیشتن، جیابووەنەوە و بەختبەستن 300 بۆ هەزار و 200 دۆلاری لێ وەرگرتوون.
چیرۆکی سەرەکی: پۆلیسی هەولێر ژنێکی بەناوی (ک. ا. م) تەمەن 37 ساڵ دەستگیرکردووە، کە سیحر، جادوو، فاڵگرتنەوە و چەندین کاری دیکەی نەشیاوی لە ڕێگەی تیمێکەوە ئەنجامداوە و بە سەدان کەسی هەڵخەڵەتاندووە و پارەی زۆری لە ڕێگەی هەژماری بانکی لێوەرگرتوون. دوای ئەوەی کە بەشێک لەو هاونیشتمانییانە بە فێڵەکانیان زانیوە لەلای پۆلیس سکاڵایان لەسەر تۆماکردووە.
لێدوانی فەرمی: کارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە چەند کەسێک کاریان بۆ ئەو ژنە کردووە و خەڵکیان بۆ کۆکردووەتەوە، "لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار بەردەوامە تاوەکو هەموو ئەو کەسانە دەستگیردەکەین کە هاوکارییان کردووە و هەر کەسێک لەو ڕێگەیەوە هەوڵی فێڵکردن لە خەڵک بدات ڕووبەرووی یاسا دەکرێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو جادووگەرە ناسراوە و زیاتر لە سێ ساڵە ئەو کارە دەکات، بە بیانووی جیابوونەی هاوسەر، گەیشتن بە خۆشەویستەکەی کۆمەڵێک بیانووی دیکە جادووی بۆ هاونیشتمانییان کردووە، لە بەرامبەر جادوویەکی تەڵاقدان 300 دۆلاری وەرگرتووە، بەگوێرەی قەبارەی داواکارییەکە نرخەکە زیادبووە و تاوەکو هەزار و 200 دۆلار بەرزبووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە