وەزیرانی ناوخۆی عێراق و تورکیا دۆسیەی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 25 کانوونی یەکەم

دیمەنی کۆبوونەوەی هەردوو وەزیرانی تورکیا و عێراق لە ئەنقەرە، وێنە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنیی لە ئەنقەرەیە و بڕیارە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی، دۆسیەی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێكخراو و پاراستنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان تاوتوێ بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق لەپاڵ پرسەکانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، دۆسیەکانی ئاو و ئاسایشی سنوور زۆرترین سەرنجیان لەسەرە، ئەنقەرە دەیەوێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکەدا بەغدا هاوکاری بکات و ڕێگە نەدات ڕێکخراوەکە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر تورکیا بەکاربهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە بڵاویکردەوە، لەسەر بانگهێشتی هاوتا تورکییەکەی، عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە ئەنقەرەیە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا دۆسییەکانی هەماهەنگی هاوبەش، ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێكخراو، ئاڵوگۆڕی زانیاریی و ئەزموون، و ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان تاوتوێ دەکات.
ئەوەش بزانە: بڕیارە وەزیری ناوخۆی عێراق، یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیاش ببێنێت و هەردوولا باس لە هەماهەنگی ئەمنیی هاوبەش، بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا