دوای ئاشکراکردنی گەندەڵی لەلایەن ئاڤا، لیژنەیەک لەبارەی بەنزینی حکومی پێکدەهێنرێت
- بزنس
- 26 کانوونی یەکەم
وێنەی بەنزینخانەیەک لەگەڵ لیژنەیەکی باڵای حکومەت لەکاتی بەسەرکردنەوەی بەنزینخانەکان
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونەکەی ئاڤا، ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لیژنەیەکی باڵای بۆ بەدواداچوون و گرتنەبەری ڕێوشوێنی تووند بەرامبەر ئەو بەنزینخانانە پێکهێنا کە سەرپێچییان لە دابەشکردنی بنزینی 750 دیناری حکومی کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "یەکێک لە بەنزینخانەکانمان لە هەولێر ئاشكرا کردووە کە سەرپێچی زەقی کردووە، بۆیە سزا دراوە و هەموو ئەو بەنزینەی وەری گرتووە بە پێبژاردن (غەرامە) لەسەری هەژمار دەکرێت، جارێکی دیکەش بەنزینی حکومی پێنادرێت. سەرپێچییەکەی بریتی بووە لە دابەشنەکردنی ئەو بەنزینەی بە نرخی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە پێی دراوە بە نرخی 750 دینار، هەروەها بەنزینخانەیەکی دیکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".
باکگراوند: پێشتر ئاڤا زانی بووی بەشێك لەو بەنزینخانانەی بەنزینی حكومییان پێ دەدرێت تا بە 750 دینار بە شۆفێرانی بدەن، بەنزینەكە دابەش ناكەن و بە ئەنقەست دەیهێڵنەوە و دواتر بە ناوی بەنزینی محەسەن و سووپەر بە نرخی دوو ئەوەندە دەیفرۆشنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز