
پەرستارێکی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی بەدیار منداڵێکی تازە لەدایکبووەوە - وێنە: socialmedia
ئاڤا نیوز
بەپێی داتاکانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر، لە سەرەتای ساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی 17 هەزار منداڵ لەدایکبوون بەراورد بە ساڵی 2023 ڕێژەکە کەمترە.
وێنە گەورەکە: لە 1-1-2024 تاوەکو 25-12-2024، لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر 16 هەزار و 716 منداڵ لەدایکبوون و لە 36%ـیان بەشێوازی سرووشتی بووە لە دایکبوون، بەپێی داتاکانیش ڕەگەزی نێر 474 منداڵی زیاترە لە ڕەگەزی مێ.
لێدوانی فەرمی: شوان تەحسین، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "بەراورد بە ساڵی 2023 دوو هەزار و 346 منداڵ کەمتر لەدایکبوون، ساڵی ڕابردوو 19 هەزار و 62 منداڵ لە نەخۆشخانەکە لەدایکبوون، ئەویش بەراورد بە ساڵی 2022 کەمترە و لەو ساڵەدا زیاتر لە 20 هەزار منداڵ لەدایکبوون ".
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی داتای نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی هەولێر ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 16 هەزار و 716 منداڵ لەدایکبوون کە بەم شێوەیە پۆڵێن بوون:-
- منداڵبوون بە سرووشتی: 10،595
- منداڵبوون بە نەشتەرگەری: 6،121
- ڕەگەزی نێر: 8،595
- ڕەگەزی مێ: 8،121
- منداڵی دووانە: 454
- منداڵی سیانە: 21
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز