وتەبێژی كۆنگرەی یەكگرتوو: تا ئێستا هیچ كەسێك كاندید نییە بۆ پۆستی ئەمیندار
- کوردستان
- 27 کانوونی یەکەم
هۆشیار عەبدوڵڵا، وتەبێژی كۆنگرەی نۆی یەكگرتوو
ئاڤا نیوز
كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێكرد و وتەبێژی كۆنگرەكە زانیاریی سەبارەت بە ناوەڕۆكەكەی ئاشكرا كرد و ڕایدەگەیێنێت كە تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك تەنانەت ئەمینداری ئێستاش، خۆی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی حیزبەكە كاندید نەكردووە.
وێنە گەورەكە: كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 27-12-2024، بە بەشداریی 851 ئەندام، كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێكرد.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار عەبدوڵڵا، وتەبێژی كۆنگرەی نۆی یەكگرتوو لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕگەی یەكەمی كۆنگرە بریتی بوو لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندن و گوتاری سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو كە تیشكی خستە سەر چەند بابەتێكی گرنگ و هەنووكەیی، بڕگەی دووەم پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەكات و ڕەشنووسی پەیڕەو و پڕۆگرامی حیزب دەخرێتە دەنگدانەوە.
قووڵتر: ڕەشنووسی پەیڕە و پڕۆگرامی یەكگرتوو، لە دوو مانگی ڕابردوودا لە كۆنفرانسە ناوخۆییەكانی حیزبەكە ئامادە كراوە و ئەمڕۆ دەدرێت بە ئەندامانی كۆنگرە و دەنگی لەسەر دەدرێت و چەند گۆڕانكارییەك لە پەیڕە و پڕۆگرامی كۆنگرەی ڕابردوو كراوە.
زانیاریی زیاتر: لە كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتوو سێ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت، ئەوانیش بریتین لە هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتیی حیزبەكە و ئەنجوومەنی سەركردایەتیی و دەستەی باڵای بەدواداچوونی یەكگرتوو.
گوتەبێژی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتوو ڕاشیگەیاند: تاوەكو ئێستا هیچ كەسێك تەنانەت سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی ئێستاش خۆی بۆ پۆستی ئەمینداری داهاتووی حیزبەكە كاندید نەكردووە و لە بڕگەی دووەم دەرگەی خۆپاڵاوتن واڵا دەكرێت و هەر ئەندامێكی كۆنگرە ئازادە لە خۆپاڵاوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی پەیڕەو و پڕۆگرامی یەكگرتوو، هیچ كەسێك نابێت لە دوو خول زیاتر لەسەر یەك ئەمینداری حیزبەكە بێت، بەڵام لە كۆنگرەی نۆیەم ڕای گشتی لەگەڵ ئەوەیە ئەو بڕگەیە دەستكاری بكرێت، ئەمەش ڕێگەخۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی بۆ خولێكی دیكەش ئەمینداری گشتیی ئێستا خۆی بۆ پۆستەكە هەڵبژێرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە