
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە، دواتر هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتیی ناوچەیی و جیهانی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ سووریا و پارستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە کردەوە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی تازە هەڵبژێردراو گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێکی نێوخۆیی، ناوچەیی و هەرێمیی کرد، هاوکات لەمیانی دیدارەکەدا جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی گوتار و هەڵوێستەکان کرایەوە، بە شێوەیەک کە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا باشتر بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: گفتوگۆ دەربارەی پێشهاتەکانی هەرێمی و نێودەوڵەتی کرا، بەتایبەتی سووریا کە باس لە گرنگیی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلەکەی کرا و پاڵپشتیکردنی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری و دەستنەبردن بۆ یەکپارچەیی خاکەکەی.
لەلایەکی دیکە: ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینی، سوودانی لەمیانی چاوپێکەتنێکی تەلەڤزیۆنیدا وتی: عێراق ڕێگە نادات گرووپە چەکدارەکان سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا ببەزێنن و هیوادارین هەماهەنگی لەنێوان بەغدا و دیمەشق بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لەو پەڕی باشیدابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا