ئەمساڵ لە گەرمیان 715 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە
- کوردستان
- 28 کانوونی یەکەم

جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان، ئیدارەی گەرمیان لە پێش ئیدارەکانی ترەوەیە بە تەرخانکردنی سەرمایەی 715 ملیۆن دۆلار.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چوار ناوچەی هەرێمی کوردستان زۆرترین پڕۆژەی وەبەرهێنانیان تیایدا جێبەجێکراوە ئەوانیش: گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران، زاخۆ، لەگەڵ ئەوەدا کاریگەرییان لەسەر بوژانەوەی ناوچەکە و ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردن هەبووە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کابینەی نۆیەم گرنگییەکی تەواوی بە ئیدارە سەربەخۆکان داوە، ئامانجە سەرەکیەکە بوژانەوەی کەرتی ئابووری و ڕەخساندنی هەلیکارە بۆ هاونیشتمانییانی ئەو ناوچەیە.
بەرگەشت ئاکرەیی باسی لەوەشکردووە: 82 پرۆژەی وەبەرهێنان لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکان مۆڵەتیان وەرگرتووە، سەرمایەکەیان زیاترە لە 985 ملیۆن دۆلار.
ژمارەکان وادەڵێن: پرۆژەکانی وەبەرهێنان کە لە کابینەی نۆیەمدا مۆڵەتیان پێدراوە بەم شێوەیە:
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 30 پرۆژە، سەرمایەکەی زیاتر لە 715 ملیۆن دۆلارە.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 9 پڕۆژە، سەرمایەکەی زیاتر لە 94 ملیۆن دۆلارە.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 27 پڕۆژە، سەرمایەکەی زیاتر لە 136 ملیۆن دۆلارە.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: 16 پڕۆژە، سەرمایەکەی زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە