ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاشكرا دەكرێت
- کوردستان
- 28 کانوونی یەکەم

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سێ هەڵبژاردن كرا و وتەبێژی حیزبەكە ئەنجامی هەرسێ هەڵبژاردنەكە ئاشكرا دەكات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی27-12-2024، دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر كۆنگرەی هەشتەم، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆنگرەی نۆیەمی خۆی ئەنجام دا و دوو ڕۆژی خایاند و نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆتایی بە كارەكانی هێندرا.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار عەبدوڵڵا، گوتەبێژی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژی یەكەم پەیڕەو و پڕۆگرامی تازەی حیزب لەلایەن ئەندامانی كۆنگرە پەسەند كرا، هاوكات هەرسێ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتیی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و لیژنەی باڵای بەدواداچوونی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە چاودێریی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و لیژنەی یاسایی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوون.
زانیاریی زیاتر: لە هەڵبژاردنی ئەمینداریی گشتیی یەكگرتوو تەنیا یەك كاندید هەبوو ئەویش سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین بوو كە توانی لە كۆی 864 دەنگ، 728 دەنگ بەدەستبهێنێت، هاوكات لە هەڵبژاردنەكەدا 111 دەنگی نەخێر و 25 دەنگی سپی هەبوون، هەروەها لە كۆی 19 كەس كە كاندید بوون بۆ ئەندامی دەستەی باڵای چاودێری كاندید، 9 كەسیان كە پێكهاتوون لە شەش پیاو و سێ ژن دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا.
قووڵتر: ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە 30 ئەندام پێكهاتوون و لە كۆنگرەی نۆیەمی حیزبەكە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی تازەی ئەنجوومەنەكە كرا، ئەو 30 ئەندامە دابەشی سەر چوار بازنە كراون كە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-
- بازنەی سلێمانی:- لە كۆی 45 كاندید 17یان بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی.
- بازنەی دهۆك - نەینەوا:- لە كۆی 19 كاندید 9یان بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی.
- بازنەی هەولێر:- لە كۆی 15 كاندید، 3یان بوون بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی.
- بازنەی كەركووك:- لە كۆی 4 كاندید، تەنیا یەك كاندید بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی هەڵبژێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە