شێخ مادیح شێخ عوسمانی بیارە لە بەریتانیاوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 28 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
شێخ مادیح شێخ عوسمانی بیارە ئەمڕۆ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و لەلایەن موریدانی رێبازی تهسهوف و نهقشبهندی بە گەرمی پێشوازیی لێیکرا.
وێنە گەورەکە: دوای 40 ساڵ لە ژیانی پەناهەندەیی، شێخ مادیح نەقشبەندی، کوڕی یەکێک لە زانا و کەسایەتییە گەورەکانی کورد شێخ عوسمانی بیارە گەڕایەوە کوردستان و خەڵکێکی زۆر چوونە پێشوازی.
لێدوانی فەرمی: شێخ مادیح شێخ عوسمانی بیارە قسەی بۆ ئاڤا کرد و گوتی "هەرچەند لە نیشتیمان دوور بکەویتەوە، دواجار هەر دەبێت بۆی بگەڕێیتەوە، ئەوەتا دوای 40 ساڵ من گەڕامەوە کوردستان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێخ عوسمانی بیارە کە دەکاتە باوکی شێخ مادیح توانی تورکیا بکاتە گەورەترین پێگەی خۆی بۆ بانگەوازی ئایینی ئیسلام، لەوێدا گەورەترین و بەهێزترین خانەقای بنیادنا و خەڵک و سەرۆک و ناوداران و زانایانی جیهان پۆل پۆل دەهاتنە خزمەتی و تەریقەت و ئایینی خوای گەورەیان وەردەگرت.
باکگراوند: شێخ عوسمان لە پەیامێکیدا لە ساڵی 1992 گوتی: پێویسته موریدانی رێبازی تهسهوف و نهقشبهندی به دڵسۆزی و لێبڕانهوه ئایینی خوا ڕابگهیهنن، "پێویسته موریدانی ئێمه به حیكمهتهوه بجووڵێنهوه و به گرژی و توندی ههڵسوكهوت لهگهڵ خهڵكدا نهكهن، نابێ به هیچ شێوهیهك قسه گوتن و تهكفیر و فاسیقكردنی خهڵكی بێت به سهر زارتان، یان له ناو دڵتاندا جێگیر ببێ".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە