سەرۆکی نوێی جۆرجیا سوێندی یاسایی دەخوات و سەرۆکی پێشووش دەسەڵات ڕادەست ناکات
- جیهان
- 29 کانوونی یەکەم

ساتی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی جۆرجیا
ئاڤ نیوز
کێشەیەکی سیاسیی قوڵ بەرۆکی جۆرجیای گرتووە؛ سەرۆکی نوێ سوێندی یاسایی خوارد، بەڵام سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە ڕەتیدەکاتەوە دەسەڵات ڕادەست بکات و دەڵێت، "دەبێت هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە".
چیرۆکی سەرەکی: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی جۆرجیا لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، کاندیدی پارتی "خەونـی جۆرجیا" میخائیل کاڤێلاشڤیلی توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام ئێستا سالۆم زورابیچڤیلی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە و لایەنگرانی ئەم هەڵبژاردنەکە "بە نایاسایی دەزانن" و داوای دووبارەکردنەوەی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ میخائیل کاڤێلاشڤیلی دوای سوێند خواردنی یاسایی وەک سەرۆکی نوێی جۆرجیا ڕایگەیاند، "ئاشتی یەکێکە لە بەها سەرەکییەکان بۆ گەلی جۆرجیا".
لەلایەکی دیکەوە: سالۆم زورابیچڤیلی، سەرۆکی پێشووی جۆرجیا، پێشتر ئاماژەیی بەوەکردبوو کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یاسایی نییە و ئێستاش دووپاتیدەکاتەوە کە پۆستەکەی بەجێناهێڵێت و دەڵێت "من وەک تاکە سەرۆکی شەرعیی جۆرجیا دەمێنمەوە''.
باکگراوند: میخائیل کاڤێلاشڤیلی تەمەن 53 ساڵ پێشتر یاریزانی تۆپی پێ بووە و لە ساڵانی 1990 یاری بۆ یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 خولەک لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: هەنگاوە سەربازییەکانی ترەمپ هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێمە دروست ناکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ناتۆ هەوڵ دەدەن بە بڕی 10 ملیار دۆلار چەک بۆ ئۆکراینا دابین بکەن
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دەیەوێت ئازەربایجان و وڵاتانی ئاسیا بچنە نێو ڕێككەوتنی ئیبراهیمـیەوە
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەگەڵ نێردەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخی مرۆیی غەززەی تاوتوێی کرد
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە