
قیرتاوکردنی ڕێگەیەکی سەرەکی لە پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
لە کارنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە پرۆژەکانی ڕێگەوبان دراوە، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکان پرۆژەی ڕێگەوبان جێبەجێکراوە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆیەمدا گرنگی تایبەتی بە پرۆژە ستراتیژییەکانی ڕێگەوبان داوە، هاوکات ڕێگەی گوندەکان لەو پرۆژە ستراتیژییانە فەرامۆش نەکراون، پرۆژەکان لەسەر بوودجەکانی وەبەرهێنان، ئاسایی، داهاتی وێستگەکانی کێش، لە سەرجەم هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون.
لێدوانی فەرمی: ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- پوختەی پرۆژە تەواوبووەکانی ڕێگەوبان لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هەر سێ بوودجەی وەبەرهێنان، بوودجەی ئاسایی، 30% لەسەر داهاتی وێستگەکانی کێش و 594 پرۆژەی ستراتیژی ڕێگەوبان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون.
- لە کابینەی نۆیەم گرنگی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوە و ڕێگەوبان دراوە، کابینەی نۆیەم بە کابینەی ڕێگەوبان ناسراوە، ئەو پرۆژانەی جێبەجێکراون، پرۆژەی ستراتیژی بوون لە دروستکردنی جووت ساید و تونێل و پردی گەورە.
زانیاریی زیاتر: لە چواچێوەی پرۆژەکانی ڕێگەوبان ڕێگەی گوندەکان لەو پرۆژە ستراتیژییانە فەرامۆش نەکراون، بەشێوەیەک 285 پرۆژە بۆ ڕێگەی گوندەکان بوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی ئامارێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کە دەست ئاڤا کەوتووە:
- لەسەر بوودجەی وەبەرهێنان، پرۆژەکانی ڕێگەوبان کە ڕێگەی سەرەکی و ستراتیژییەکان لە خۆدەگرێت 75 پرۆژە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێکراوە.
- لەسەر بوودجەی ئاسایی کە ڕێگای لاوەکی و ڕێگەی گوند و چاککردنەوە و قیرتاوکردن لەخۆ دەگرێت 310 پرۆژە جێبەجێکراوە.
- لەسەر داهاتی 30% وێستگەکانی کێش کە ڕێگەی گوند و چاککردنەوە و قیرتاوکردن لەخۆ دەگرێت 209 پرۆژە جێبەجێکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە